به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، لانیكه‌م ٢٠٠ منداڵ له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردووی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ستداوو.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان ئه‌نجومه‌نی هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ باشبوونی هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی له ئێران، ژماره‌ی ئاشكرابوونی منداڵانی گیانبه‌ختكردوو به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رزتر ده‌بێته‌وه. له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی به ته‌نیا سه‌ركوتێكی ئاسایی نه‌بینێت و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
