ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكارانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئابووری له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان. له دێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له حهقدهستهكاندا بوون.
