کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شوش

كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی خانهنشینكراوانی تهئمینی ئیجتماعی له 0

 

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شاری شوش، دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ نرخی هه‌ڵاوسان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.