له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری تاران، له گه‌ڕه‌كی تهرانپارس به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له لایه‌ن ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سادق ئه‌شته‌ری” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، هێرشی چه‌كداری كردووه‌ته سه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ له ژێر چاودێریدا بووه. هاوكات ١٥ شارومه‌ندی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌م دۆسیه‌یه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو كات به‌مه‌به‌ستی پاساو كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه مه‌ترسییه‌ك له ئارادایه و به ناچار ته‌قه‌ی له ناڕازیان كردووه، به‌ڵام هاوكات به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌رده‌كه‌ون، ڕاستییه‌كه به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی ڕژیمه.
