کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌سێداره‌دانی ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیعه‌لی فه‌زا خۆشنشین، فه‌رشاد شێخی، ئاوین سورخی، جه‌عفه‌ر فه‌ریادی، عه‌لی سه‌رله‌ك ئاباد، سوشا مورادی، بێهزاد مه‌شایخی و محه‌ممه‌د عه‌لی سه‌عیدلوو، هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه‌ كه‌ هێشتا ناسناویان به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیخوڕه‌م ئاوا، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، سنه‌، دزفوول، ئه‌لیگوده‌رز، كرماشان، یاسوج و نه‌هاوه‌ندئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو زیندانی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیموراد گوڵی و ئه‌بولفه‌زل نه‌قه‌ویبه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانیزاهدان و هه‌مه‌دانله‌ سێداره‌ دراون.