ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له ئێران دژ به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی ناڕازیان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، واژۆكارانی بهیانناممهكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێدانی مافی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بابه‌تێكی گرنگی یاساییه و له بواری دادڕه‌سی دادپه‌روه‌رانه‌دا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا كه‌مته‌رخه‌مه، به‌ڵكوو به تەواوی مافی هاووڵاتییان له‌به‌رچاو ناگرێت.
