ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی ئێران له شاری تاران، دژ به سه‌ركوتی ناڕازیان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و هه‌روه‌ها به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
