به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندن له زانكۆكانی ئێران، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر خوێندكاران.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكارانی زانكۆكان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ گیراوه و هه‌ڕشه‌یان لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان له زۆربه‌ی زانكۆكانی ئێران له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ته‌حریم كرا‌و و كه‌س به‌شداری نه‌كردووه.
