به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٨٠٠ تا ٨٥٠ شارومه‌ندی ناڕازی خه‌ڵكی شاری كاشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان یان شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك مانگ له ده‌ستپێكدنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، هێشتا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان و ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به خه‌ڵك له هه‌ڵكشاندایه.
