به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، پزیشكێكی به‌ندكراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئه‌سغه‌ر شاكری” به هۆی به‌شداری له مهاسمی حه‌وته‌می خوسره‌و عه‌لیكوردی له شاری مه‌شهه‌د، ڕێكه‌وتی ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. شایانی باسه ناوبراو تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
