له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ زیندانی به ناوه‌كانی “فه‌ریبورز مێهری، حوجه‌ت مه‌نسووری، ئیسكه‌نده‌ر پوشتكار، موحه‌ڕه‌م عه‌بدی، په‌رهام فیردۆسی، كوشار مورادی، شروین یاری، ئه‌یوب مه‌شهه‌دی، حامد نیكتاج و موسلم ئه‌ڵماسی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “دامغان، چابه‌هار، مه‌شهه‌د، بووشێهر، شه‌هر كورد، بۆكان، بێهبه‌هان، بجنورد، ماهشههر و ساری”، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٥ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌میر حسێن نه‌وروزی، مورادحهسهن، هومه‌ن موئمنی، خانموراد عه‌زیزی و جه‌عفه‌ر شه‌هری” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “فیردۆس، كاشمه‌ر، ئێسفه‌راین، تایباد و گه‌ناباد” له سێداره دراون.
