ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا، به هۆكارێكی نادیار و قه‌بووڵ نه‌كرانی هه‌ندێك له مه‌رجه‌كانی دانوستانه‌كان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا هه‌ڵوه‌شێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ڕژیم و ئا‌مریكا، وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه له‌وانه عه‌ره‌بستانی سعودی، قه‌ته‌ر، كوه‌یت و چه‌ندین وڵاتی دیكه، به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، گوشارێكی زۆریان هێنایه سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانه‌كه و به هۆیه‌وه بڕیاردرا كه دانوستانه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕێبه‌ندان، له وڵاتی عومان به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو په‌هبادی سپای پاسدارانی ڕژیم له ئاوه‌كانی خه‌لیجی فارس تێكشكێندراوه و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له هه‌ڵكشاندایه.
