به‌پێی ههاوڵی گه‌یشتوو، خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری شیراز و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “مه‌جید حه‌قیقه‌ت” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
