ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری ئیسلامی ته‌ورێز، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێنج خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا ئه‌فشاری نه‌ژاد، سه‌هه‌ند عه‌باس نیان، محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دزاده، عه‌لی ئه‌سغه‌ر عیبادی و ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی“، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه هه‌تا ئێستا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن. شایانی باسه تاكوو ئێستا زیاتر له ٤٠٠ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه، به‌یاننامه‌كه‌یان واژۆ كردووه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی پاڵپشتانی به‌یاننامه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
