به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ حه‌فته له ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها كوشتاری دڕندانه‌ی ناڕازیان، ڕژیم هێشتا به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شاره جیاوازه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سپای پاسداران، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شاره جیاوازه‌كان جێگیر كراون و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافه‌كانیان ئه‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها شایانی باسه هه‌ندێك له شاره‌كان له‌وانه تاران، ئیسفه‌هان، كرماشان، سنه، زاهدان و مه‌شهه‌د، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان و سه‌ره‌ڕای بێڕێزییه‌كی زۆر، به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
