به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌رده‌وامی كه‌شی توندی ئه‌منی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، لانیكه‌م ١٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جیاوازه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی تاكوو ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، ١٦ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “میلاد ئیبراهیمی، حامد ئیبراهیمی، ئازاد ڕه‌سوولی فه‌رد، ڕه‌حیم شیلانی، ڕه‌زا شێخی زاده، ماشا‌ڵڵا سوڵتانیان، سه‌ردار سه‌ید ڕه‌حیمی، جه‌لیل جه‌فاكش، مه‌سعوود خزری، فه‌رهاد نه‌سیری، ئه‌میرحسێن وه‌رمه‌قامی، زه‌هرا نه‌زه‌ری، ئه‌میرعه‌لی نیازی، سه‌عدی ئێرانی، میلاد ئیسماعیلی و ئومیدوڵڵا مورادی”، له شاره‌كانی “كامیاران، بۆكان، میاندوئاو، تاران، دێهلوران، ئیلام، دێولان، كوهده‌شت، پیرانشار، بیجاڕ و ئاسمان ئاباد”، له لایه‌ن ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون.
