به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر پزیشكان و كادری ده‌رمان هێشتا به‌رده‌وامه و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان چاره‌نووسیان نادیاره.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له مانگی به‌فرانبار تاكوو ئێستا، لانیكه‌م ٢٥ پزیشك و كادری ده‌رمان له شاره جیاوازه‌كانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ته‌نیا دوو كه‌سیان به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كراوه. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران، له ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لزه‌هرا، مالك شه‌هبازی و داوود زه‌مانی شاری تاران، و چه‌ندین كادری ده‌رمان و پزیشكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه، كۆمه‌ڵێكیان به دانانی بارمته ئازاد كراون.
