کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ١٠ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌سێداره‌دانی ١٠ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ١٠ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ زیندانی به‌ ناوه‌كانیحسێن نه‌جار، باقر موحیبی، ئاریه‌ن شوخی، محه‌ممه‌د جامع شورانی، مه‌هدی پوورشه‌هباز، یاشار ڕه‌زایی و سۆهراب ڕه‌فعه‌تیبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیگورگان، نه‌یشابوور، قائمشه‌هر، دوروود، زه‌نجان، كاشان و ساوه‌ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیشه‌ریف مه‌ردانپوور، سه‌تار خالوه‌ند و ئارمان كوشكیبه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانیكرمان، ئیسفه‌هان و نه‌وشه‌هرله‌ سێداره‌دراون.