به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆڕای ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به توندی ئیدانه‌ی سسه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیانی كردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران و كوردستان، پاش چه‌ندین ده‌یه هه‌ژاری، سه‌ركوتی ناڕازیان و خراپی دۆخی ژیانیان، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگتنی مافی ڕه‌وای خۆیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕیوه، به‌ڵام ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا وڵامی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به توندترین شێوه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و كۆمه‌ڵێكی زۆر له بنه‌ماڵه‌كانی خه‌مبار كردووه. له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم، ڕاستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌خاته ڕوو و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه هه‌ڵوێستی توندیان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلانی هه‌بێت.
