به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له سێ حه‌فته له ده‌ستپێكردنی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، هێشتا حكومه‌ت به‌رده‌وامه له ناردنی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بۆ شاره جیاوازه‌كانی ئێران.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به كه‌ره‌سته‌یكی سه‌ربازی زۆره‌وه له شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان هاتوچۆ ده‌كه‌ن و گوشارێكی زۆری ئه‌منییان خستووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیان، به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانۆڕی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان له شاره‌كان، ڕۆژانه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵێكی زۆر له شارومه‌ندانی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
