له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.؟
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار زیندانی به ناوه‌كانی “حاته‌م شه‌مشیری، ئه‌رده‌شیر مه‌ولایی، ئه‌بولفه‌زل به‌یگ محه‌ممه‌دی و جه‌واد حه‌قیقه‌ت” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، كرمان و زه‌نجان“، له سێداره دراون. هه‌روه‌ها ٨ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌میر ڕۆحی، سه‌جاد فه‌رهادپوور، مو‌سا ڕه‌هبه‌ر، تاهر یه‌زدانی، مێهران شه‌وكه‌ت، عه‌لیزاد ئه‌كبه‌ری، مه‌نسوور ئه‌سغه‌ری و هاشم عه‌باسی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “كرمان، خومه‌ین، لاكانی ڕه‌شت و ئه‌هه‌ر” ئێعدام كراون.
