ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكاران له چه‌ندین زانكۆی ئێران، دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی ناڕازیان كۆبوونه‌وه و ته‌حریمی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی پزیشكی زانكۆی تاران، به دانانی وێنه‌ی “ئایدا حه‌یده‌ری” له گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، ، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووان نوێ كرده‌وه. هاوكات له زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاره‌كانی ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز و چه‌ندین شاری دیكه، خوێندكاران سه‌ره‌ڕای ته‌حریمی تاقیكردنه‌وه‌كانیان، به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه یان بینای ناوه‌ندی زانكۆ، پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك كرد و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون.
