بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بهفرانبار، بەهۆی نەبوونی ئامێر و مەرجی پاراستنی پێویست لە شوێنی کار، كرێكارێك له نهیشابوور گیانی لەدەستدا و دوو كرێكاری دیكه له تاران برینداربوون.
لە ڕووداوی یەکەمدا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی کارگە و انبارێکی پێڵاو، دوو كرێكار بهتۆندی بریندار بوون. هەروەها، كرێكارێكی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە کاتی کارکردن لەگەڵ ئامێری تێکەڵکەری کارگەی بەرهەمهێنانی خۆراکی ئاژەڵ لە شارۆچکەی پیشەسازیی خەیام لە نیشابوور، بەهۆی کەوتنە ناو ئامێرەکەوه گیانی لەدەستدا.
