به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو به ناوی “توماج ئه‌مجه‌دی” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه هاوكات له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی، دایكی و براكه‌ی، به هۆی به‌شداریان له خۆپێشاندانه‌كانی مانگی ڕابردوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئازاد كراون. به وته‌ی پارێزه‌ران و چالاكوانانی مافی مرۆڤ، سه‌پاندانی حوكمی سێداره به سه‌ر ئه‌و شارومه‌نده له كاتێكدا كه به‌ڵگه‌ی پێویسته نییه و ته‌نیا مانگێك له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تێپه‌ڕ بووه، به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی مافی مرۆڤه و پێویسته حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
