ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكارانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی جۆندی شاپووری ئه‌هواز، دژ به سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانیان ته‌حریم كرد و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته تاوانبارانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له شاره جیاوه‌زه‌كان سزا بدرێن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارانی سه‌رجه‌م زانكۆكانی زانسته پزشكییه‌كان له ئێران، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش، هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌م ترمه‌یان ته‌حریم كرد.
