له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ٧ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا دریكوه‌ند، كیاره‌ش زه‌كی پوور، شه‌هاب بروجردی، جه‌هان ئازادبه‌خت، موختار نوری، حسێن ده‌وڵه‌تشاهی و سه‌مه‌د به‌هرامی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، ئه‌لیگوده‌رز، دزفول، زاهدان، نه‌هاوه‌ند و یاسوج” ئێعدام كراون. هاوكات سێ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د جه‌واد نامداری، دلاوه‌ر ئه‌شره‌ف ئابادی و هادی له‌شه‌نی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له به‌ندیخانه‌كانی “كرماشان، هه‌مه‌دان و ئیرانشه‌هر” له‌سێداره دراون.
