ڕۆژی ڕابردوو، له چه‌ندین شاری جیاوازی ئێران، چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ڕووی داوه‌ی و به هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژراون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له شاری ئه‌هواز، له بینایه‌كی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا ته‌قینه‌وه‌یك ڕووی داوه كه به هۆیه‌وه لانیكه‌م ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. هاوكات له شاری به‌نده‌رعه‌باس، به هه‌مان شێوه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێز ڕووی داوه كه به‌هۆیه‌وه ١٠ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له ده‌ورووبه‌ری ئۆستانداری شاری قوم ڕووی داوه كه هێشتا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداران یان گیانله‌ده‌ستدراون زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌كان به هۆی دزه‌ی گازه‌وه، به‌ڵام كارناسانی ئه‌م بواره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕوودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه، له كاتێكدا كه كۆمه‌ڵێك له بیناكان ته‌نانه‌ت لوله‌كه‌شی گازیان نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كانه و حكومه‌ت هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌دات.
