کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی سه‌پاندنای حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر خوێندكارێكی خه‌ڵكی شارستانی شیروان

مه‌ترسی سه‌پاندنای حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر خوێندكارێكی خه‌ڵكی شارستانی

به‌پێی هه‌واڵه‌كان، خوێندكارێكی خه‌ڵكی شارستانی “شیروان” سه‌ر به‌ پارێزگای مه‌شهه‌د، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ی له‌سه‌ره‌ و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ به‌ ناوی “ئه‌مین پوورفه‌رهه‌نگ“، له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گترووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست مه‌ترسی سه‌پاندنی تۆمه‌تی “موحاربه‌“ی له‌سه‌ره‌ و به‌ هۆی ئه‌كشه‌نجه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌، دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.