بانگ هێشتی خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی تاران
له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارانی زانكۆی تاران كه به‌شداری ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو بوون، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراون، ناچار به واژۆ كردنی چه‌ندین به‌ڵێننامه كراون كه دواتر به‌شداری له هیچ یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، هه‌ڕه‌شه له‌و خوێندكارانه كراوه كه ئاماده نه‌بوون به‌ڵێننامه‌كان واژۆ بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له زانكۆكانی ئێران، به‌رده‌وام گوشارێكی زۆری ئه‌منی خستووه‌ته سه‌ریان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هیچكات كۆتاییان به چالاكییه‌كانیان نه‌هێناوه.
