به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا، چه‌ندین جۆره گازی نه‌ناسراویان به كار هێناوه كه ئێستا هاووڵاتیانی تووشی نه‌خۆشی كردووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و جۆره گازه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به هاووڵاتیانی ناڕازی به كاری هێناوه، كاریگه‌ی زۆر زیاتری هه‌بووه له سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی به به‌راورد له‌گه‌ڵ گازی فرمێسك ڕێژ و هاوكات چه‌ندین ئاسه‌واری له سه‌ر جه‌سته‌ی قوربانیان به‌جێ هێشتووه. هه‌روه‌ها چالاكانی مافی مرۆڤ داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه سه‌باره‌ت به ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیه ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستپێبكه‌ن و له ئه‌گه‌ری به‌كار هێنانی گازی قه‌ده‌غه دژ به ناڕازیان، هه‌وڵی سزادانی تاوانبارانی بده‌ن.
