ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی به‌لووچ به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌رانی به‌لووچ له گوندی “تاهروویی” سه‌ر به شارستانی سیریكی سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته‌وه به‌ر ده‌سڕێژی گولله به هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ به ناوی “ئه‌میرعه‌لی نووری زاده“ به هۆی به‌ركه‌وتنی گولله گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه پاش گیانبه‌ختكردنی ئه‌و منداڵه، تێكهه‌ڵچوونێكی سه‌خت له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ڕوویدا كه به هۆیه‌وه هێزه‌كانی ڕژیم ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون و هاوكات لانیكه‌م دوو ئۆتۆمبیلی ئه‌و هێزانه له ئاگردا سووتان.
