به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، سێ ئه‌ندامی پێشووی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریكاوه دیپۆرت كراوه‌نه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و سێ كه‌سه به ناوه‌كانی “ئیحسان خالدی، محه‌ممه‌د مێهرانی و مورته‌زا نه‌سیری كاكولكی“، له ساڵانی ڕابردوودا به‌شداریان له چه‌ندین چالاكی هێزی قودسی سپای پاسداران‌دا كردووه و زیانێكی زۆریان به خه‌ڵك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێران گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئه‌منیه‌تی ناوخۆی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه ناوی ئه‌و سێ كه‌سه له نێو لیستی ١٤ كه‌سی پێشوودایه كه دیپۆرتی ئێران كراونه‌ته‌وه و پێویست بوو ئه‌و كاته دیپۆرت بكرێنه‌وه.
