به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بازه‌رگانان له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له لایه‌ن ڕژیمه‌وه سنووردار كراوه‌ته‌وه و به ته‌نیا ڕۆژانه مافی ٢٠ خولهك به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێتیان هه‌یه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بازه‌رگانان سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ڕژیم، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانیان به چاودێری نوێنه‌رێكی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌یچێت و هه‌روه‌ها پێش له ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، پێویسته به‌ڵێننامه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی واژۆ بكه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مانگی ڕابردووه‌وه تاكوو ئێستا، به هۆی داخرانی هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له پیشه‌كان له ناوچوون و خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدایه.
