به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “مای ساتۆ” په‌یامنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، هوشداری داوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووانی مانگی به‌فرانبار ده‌یان هه‌زار كه‌س بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به هۆی به‌رده‌وامی داخستنی هێڵی ئینته‌رنێت له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، متمانه به ئاماره فه‌رمییه‌كانی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ناكرێت و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به ئه‌م كاره‌ساته ئه‌نجام بدرێت. هاوكات له دڕێژه‌ی وته‌كانیدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی هێڵی ئینته‌رنێتی داخستووه و به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵێكی زۆر له پزیشكان، خوێندكاران و چالاكانی مافی مرۆڤ، ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی گیابه‌ختكردووان زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س بێت.
