کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌سێداره‌دانی ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوموحاربه‌، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیئیبراهیم عه‌بدولی، به‌هرام حه‌دادشوكری، بنیامین نه‌وبه‌خت،  عه‌لی ئه‌سه‌دپوور، بێهزاد ڕه‌نجبه‌ر، جه‌هانگیر فه‌رازی، عه‌لی شاهقولی، سیامه‌ك ڕوزبه‌، حسێن بنوره و بێهروز ته‌حامیبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، سمنان، قوم و دزفول، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٣ زیندانی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیئه‌سغه‌ر كه‌فاشی، شاهین بی باك و محه‌ممه‌د مه‌له‌كی زاده‌، به‌ تۆمه‌تیموحاربه‌، له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز له‌ سێداره‌ دراون.