کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی عه‌لی ئه‌سه‌دوڵڵاهی له‌ شاری تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی عه‌لی ئه‌سه‌دوڵڵاهی له‌ شاری تاران 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی،عه‌لی ئه‌سه‌دوڵڵاهینووسه‌ر و ئه‌ندامی كانونی نووسه‌رانی ئێران، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیم به‌ هێرش بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكوانه‌، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕاون و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌ن له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی یان شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له‌ به‌ردستدا نییه‌.