کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ سه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار بۆ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج

گواستنه‌وه‌ی به‌ سه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیان له‌ ئێران و كوردستان، به‌ سه‌دان هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ڕه‌وانه‌ی زیندانی قزلحه‌ساری شاری كه‌ره‌ج كراون.

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌ی كه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ كراون، بۆ ژووری قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی دووهه‌م ڕاگوێزراون و له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. چالاكوانانی مافی مرۆڤ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم، هوشداریان داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به‌ فه‌رمی تۆمار نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌ سه‌ر گیانیان درووست ده‌كات. له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌حت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌نده وه‌كوو گرتووخانه‌‌یه‌ك له‌ نێو زینداندا به‌ كار ده‌هێندرێت و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه‌ی حكومه‌ته‌ بێ هه‌ڵوێست نه‌بێت.