له ڕۆژانی ڕابردجوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی دوڕگه‌ی قشم كردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ره‌سته‌ی سه‌بازی و ئێتڵاعاتی ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كردووه. هه‌روه‌ها شایانی باسه كه هاوكات ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ئاماده كارییه‌كی زۆر ده‌كات و سپای پاسداران له ئاماده‌باشی تەواودایه.
