به پێی ڕاپۆرته‌كان، داخوازی پێداچوونه‌وه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌ی ئۆرهان ئۆزده‌میر له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه، بۆ سێهه‌مین جار ڕه‌تكرایه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌ی خه‌ڵكی توركیا، سه‌ره‌تای مانگی ده‌ستپێكی هاوینی ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری ماكۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “به‌غی” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پاشان حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ڕه‌تكرایه‌وه. به‌ڵام دیسان ئه‌و به‌ندكراوه مانگی گوڵانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی “موحاربه” له لایه‌ن لقی سێهه‌می دادگا ئینقلابی شاری ورمێوە، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و سه‌ره‌ڕای سێ جار داخوازی له ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی له سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی، هه‌موو جارێك داخوازییه‌كه‌ی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
