ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی عه‌لی ره‌هبه‌ر” به هۆی به‌شداری له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د دژ به حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. له ئه‌نجامدا ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی پێنجشه‌ممه به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگهیندراوێك، له سێداره درا.
