ڕۆژی ڕابردوو، “محه‌ممه‌د مووه‌حدی” دادستانی گشتی ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وته‌كانی ترامپ سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی به كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی سێداره‌ی ٨٠٠ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی دادستانی گشتی ئێران له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه كۆماری ئیسلامی پێی ڕاگه‌یاندووه له‌سێداره‌دانی زیاتر له ٨٠٠ به‌ندكراوی به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ڕاگرتووه. شایانی باسه له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی تاكوو ئێستا، لانیكه‌م ٢٠ هه‌زار هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان له گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان گیانیان به‌ختكردووه و هه‌روه‌ها به ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
