ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بڕیارنامه‌ی دژ به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، به ده‌نگی ئه‌رێی ٢٥ وڵات په‌سه‌ند كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له سه‌ر بنه‌مای به‌لگه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران ڕێكخرابوو، به ده‌نگی ئه‌رێی ٢٥ نوێنه‌ی وڵاتانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه، بڕیارنامه‌ی دژ به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوەسەبارەت بە ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار په‌سه‌ند و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ك ته‌نیا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ به هه‌زاران خۆپێشانده‌ری كوشتووه، به‌ڵكوو ئێستاش به‌رده‌وامه له سه‌ركوتی ناڕازیان و له سێداره‌دانیان.
