ڕۆژی ڕابردوو، ١٨ چالاكی مه‌ده‌نی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی له پۆسته‌كه‌ی بوون.
واژۆكارانی ئه‌م نامه‌یه كه به‌شێكیان بریتین له :عه‌بدولعه‌لی بازه‌رگان، سروش ده‌باغ، قاتمه شهمس، ڕه‌زا عه‌لیجانی، محه‌ممه‌دعه‌لی كهدیور و حه‌سه‌ن یوسفی ئهشكوری، له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌بێته هۆی تێپه‌ڕاندنی حكومه‌تێكی دیكتاتۆری و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سكۆلار. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا واژۆكاران وێڕای سه‌ره‌خۆی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی خامنه‌یی، ئه‌گه‌ری هه‌یه هێرشێكی به‌رفراوان بكرێته سه‌ر ئێران و به هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به هاووڵاتیان بكه‌وێت.
