کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیسلامشه‌هر

سهپاندنی حوكمی سێداره به سهر هاووڵاتییهكی خهڵكی شاری ئیسلامشههر

 

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئارمین نورمحه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شاری ئیسلامشه‌هر سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ كه‌سی دیكه‌ی به‌شداربووی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌ ئێران و كوردستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. جێگای ئاماژەیە ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ هۆی سووتاندنی بینای بانكی سپه له‌ شاری ئیسلامشه‌هر حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنی یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی زانیارییه‌ك له‌ به‌دره‌ستدا نییه‌.