ڕۆژی ڕابردوو، پارله‌مانی به‌ریتانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به به‌شداری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران وتوبێژێكی درێژماوه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌ندامانی پارله‌مانی به‌ریتانیان سه‌ره‌ڕای به توندی ئیدانه كردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له دڕێژه‌ی حاکمیه‌تیدا، هه‌موو كات به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدانبه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی په‌نای بۆ كرده‌وه‌ی دژه مرۆڤانه بردووه و ڕاسته‌خۆ سپای پاسداران ده‌ستی له جه‌نایه‌ته‌كاندا بووه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته سپای پاسداران، به هۆی ئه‌نجام دانی ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژی و جه‌نایه‌ته، له لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه بخرێته نێو لیستی تیرۆره‌وه و گوشارێكی زۆر بخرێته سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
