به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٣ ڕۆژ له داخستنی هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی له ئێران، به ده‌یان هاووڵاتی به‌هائی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ٥ شارومه‌ندی به‌هائی له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، كرمان، كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان و یه‌زد، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان وئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. ئه‌وه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ئێتڵاعاتی ڕژیم ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاندووه كه تۆڕێكی ٣٢ كه‌سی سێخۆڕی به‌هاییه‌كان له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی به توندی سه‌ركوتی کەمینە ئاینیەکانی له ئێران كردووه و ته‌نانه‌ت گوشارێكی توندی ئه‌منی خستووه‌ته سه‌ریان.
