به پێی ڕاپۆرته‌كان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له تاران و مه‌شهه‌د، سێ خوێندكار به ناوه‌كانی “ئه‌میرعه‌لی زارعی، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌فیعی ڕاد و عه‌لی زه‌نگه‌نه” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ خوێندكاره به هۆی به‌شداریان له خۆپێشاندانه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بوون به ئامانجی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم و پاشان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه. شایانی باسه ناسناوی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه پاش زیاتر له یه‌ك حه‌فته بڵاو كراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كانیان به مه‌رجی په‌رداختی بڕێكی زۆری پاره له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، ڕاده‌ستیان كراوه.
