له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام و ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له نامه‌یه‌كدا به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له خۆپێشاندانه‌كانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی نه‌ك ته‌نیا ئیراده و ئامانجه‌كانیان تێك نادات، به‌ڵكوو به ئاگاهی و به‌رپرسیارتییه‌كی زۆرتره‌وه دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كه‌ن. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو ڕۆژێكی دیكه له ئازادی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو له ئێران نزیك بووینه‌ته‌وه و پێویسته تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك به توندی سزا بدرێن.
