به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، به هۆی سنووردار كردنه‌وه‌ی هێڵی ئینتێرنێتی جیهانی له ئێران، زیانێكی زۆر قورسی ئابووری به‌ر ئابووری دیجیتاڵی و كاسبییه ئۆنلاینه‌كان كه‌وتووه.
به پیێ دوایین ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی و هه‌روه‌ها پچڕانی په‌یوه‌ندی ناڕازیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، هێڵی ئینتێرنێتی جیهانی به گشتی داخستووه، زیانێكی زۆر گه‌وره به‌ر كاسبییه ئۆنلایهنهكان كه‌وتووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پیشه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیدار به ئه‌و به‌شه‌یه، ئێستا بێكار بوون. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوو و به هۆی خراپی دۆخی ئابووری و ژیانی خه‌ڵك، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان له ئه‌م ڕێگه‌یه‌وه ژیانیان دابین ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا و هاوكات له‌گه‌ڵ پچڕانی به‌رده‌وامی تۆڕی ئینته‌رنێتی جیهانی، پیشه‌كانیان له ناوچوون و بناغه‌ی ئابووری دیجیتاڵ له ئێران تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه.
