به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كاتێك بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بێڕێزییه‌كی زۆریان پێ ده‌كرێت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كاتێك بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان سه‌ردانی ساردخانه‌ی كه‌هریزه‌ك یان گۆڕستانی به‌هشتی سه‌كینه له شاری تاران و كه‌ره‌ج ده‌كه‌ن، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه سه‌ره‌ڕای بێڕێزییه‌كی زۆر پێیان ده‌وترێت “بچن ته‌رمی به‌كرێگیراوانی موساد بدۆزنه‌وه” یان “له زووترین كاتدا ئه‌سپه‌رده‌یان كه‌ن تاكوو وڵات له ئه‌مانه ڕزگاری ببێت”، ئه‌مه له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوودا به سه‌دان ته‌رمی قوربانیان به مه‌به‌ستی ناشتنی به كۆمه‌ڵ، ڕه‌وانه‌ی گۆڕستانی به‌هشتی سه‌كینه كراون، به‌ڵام به هۆی ئاشكرا بوونی ئه‌و پلانه‌ی ڕژیم، ناچار بوون بانگی بنه‌ماڵه‌كان بكه‌ن.
